ئەم بابەتەم تەنها بۆ روونکردنەوەی هەواڵی ناراستی هەندێک لە سایتەکانی کوردستان ناردووە، چونکە ناوبەناو لە هەندێک پرسی سیاسیدا خەڵکی بەهەڵەدا ئەبەن و ئەڵێن کۆشکی سپی راپرسی لەسەر فڵانە مەسەلەی تایبەت بە هەرێمی کوردستانەوە داناوەو ئەگەر ١٠٠ هەزار کەس پشتیوانی بکات، ئەوا یەکسەری ئەبێتە بەشێك لە ئەجێندای کارەکانی کۆشکی سپی و ئەخرێتە بەردەستی کاك ئۆباما.
هەرچەندە ئەم بەشە بۆئەوە کراوەتەوە کە هاووڵاتیانی ئەمریکا داواکارییەکانیان بگەیەننە حکومەتی وڵاتەکەیان، بەڵام بەهۆی ئەوەی لەرێی ئینتەرنێتەوە پڕ ئەکرێتەوە، هەر کەسێکی تریش ئەتوانێ بابەتی تیا بنوسێ و بڵاودەکرێتەوە.
هیوادارم سایتەکانمان چیتر ئەم گەمە ناشرینە بۆ کۆکردنەوەی لایك و زیادکردنی ژمارەی ڤیزیتەر بەکارنەهێنن.
ئەترسم دواییش ئەمە بڵاوبکەنەوەو بڵێن "کۆشکی سپی بەشی کوردی کردۆتەوە"!



