مەسعود بارزانی خۆی لەسەرەتاوە کوڕی پیاوێک بوە کە لە ١٩٧٤ خیانەتی لە گەلەکەی کرد و ئاشبەتاڵی بە شۆڕش کرد. پاشان پارتەکەی بارزانی هەمیشە بۆ کورد کوشتن، هەر لە زەمانی شۆڕشی شاخەوە، درێخی نەکردوە. هەروەها مەسعود بارزانی لە ساڵی ١٩٩٤ دەست بە شەڕی براکوژی کرد لەگەڵ یەکێتی و دواتریش لەگەڵ پەکەکە. بۆ ئەم مەبەستە جاشایەتی سەدام حوسێنی دوپاتکردەوە لە ٣١ ی ئابی ١٩٩٦. ئەوە بو کە تانکی حکومەتی ڕژێمی هێنایەوە سەر گەلەکەی. پاشان داوای لە فڕۆکەجەنگیەکانی تورکیا کرد بۆ تۆپبارانی یەکێتی. هەروەها پێشڕەوی هێزی تورکی کردوە بۆ کوشتنی گەریلاکان لە خاکی کوردستان. بارزانی تا ئەمڕۆش هەمو هەوڵێکی داوە کە بە گەورەترین سەرۆکجاش بناسرێ. لەگەڵ جەلالی برای. بەڵام هەر دەبێت خەڵاتی گەورەترین خائن لە مێژوی کورد پێشکەشی جەنابی بکرێت.



